نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی هەرێم.. دووەم راپۆرتی چاکسازی بڵاو دەکاتەوە

حکومەتی هەرێم.. دووەم راپۆرتی چاکسازی بڵاو دەکاتەوە

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە و ھەموو وەزارەتەكان سەرقاڵی كاری خۆیانن. دەشڵێ، حكوومەت ئیرادەیەكی باشی ھەیە و زۆر جیددییە لە پرۆسەی چاكسازی و ئێستاش ئامادەكاری بۆ راپۆرتی دووەمی چاكسازی دەكات، بۆ ئەوەی بۆ پەرلەمان رەوانەی بكەن.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، ڕایگەیاند، دوێنێ كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاكسازی ئەنجام درا و كۆمەڵێك راسپاردە لەسەر كاری لیژنەی وەزارەتەكان پەسەند كراون و دەیخەنە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، كە سبەینێ بەڕێوە دەچێت، بۆ نموونە ئەگەر لیستی شەھیدان پاككردنەوەی تەواو بێت، بۆ لیژنەی باڵای چاكسازی رەوانەی دەكەن و ئەوانیش بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی دەنێرن، هەروەها پێدانی ئیمتیازات بە كەسانی ناشایستە، لەگەڵ پێدانی پلە باڵا بە كەسانێك، كە پێشتر پێشمەرگە بوونە كە مافی خۆیانە، بەڵام بە پلەی دیكە خانەنشین بوون، بۆیە ھەر كارێك كرابێت لەلایەن وەزارەتەكانەوە، دەدرێتە لیژنەی باڵا بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس بكرێت، تا كارەكانیان رادەستی لیژنەی باڵای چاكسازی بكرێت و ھەوڵێكی باشیش بۆ چاكسازی ھەیە و حكوومەتیش زۆر جیددییە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گوتیشی، راستە پرۆسەكە بێ كێشە نابێت، كە ئیمتیازات لە خەڵكێك وەرگریتەوە كە ئیمتیازاتی باشی ھەیە، بەڵام ئیرادەیەكی باش ھەیە بۆ ئەوەی پرۆسەكە ئەنجام بدرێت و پاشگەزبوونەوەی نییە و چاكسازی ئەنجام دەدرێت.

ئەنوەر باسی لەوەش كرد، ھەموو وەزارەتەكان كاری خۆیان دەكەن ھەر یەكەو بە رێژەیەك و بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەشدا، راپۆتی دووەم بۆ پەرلەمان رەوانە بكەن و ئامادەكاری دەكەن، بۆیە حكوومەت دووەم راپۆرتی خۆیان لەسەر چاكسازی رەوانەی پەرلەمان دەكەن، بۆ ئەوەی لەبارەی چاكسازییەكانەوە ئاگاداری كارەكانی حكوومەت بن.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *