نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بایدن: لە عیراق تەقەم لێكرا

بایدن: لە عیراق تەقەم لێكرا


جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پێنج شەممەی ڕابردوو لەبەردەم كارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ڕایگەیاند”لەگەڵ هەندێكتان كارم كردووە، كاتێك لە عیراق تەقەمان لێكرا” وەك ئاماژەیەك بۆ سەردانە یەك لەدوا یەكەكانی بۆ عیراق.

بەپێی ماڵپەڕی (پۆلیتی فاكت)ی ئەمریكایی، بایدن لە وتارەكەیدا لەگەڵ ئەوەی باسی لەوەكرد كە لە عیراق تەقەی لێكراوە، بەڵام كاتی ڕووداوەكەی باس نەكرد.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، لێدوانەكانی سەرۆكی ئێستای ئەمریكایان گێڕایەوە لە كاتی سەردانەكانیدا بۆ عیراق لە ساڵانی 2004 و 2005.
وتەبێژی كۆشكی سپی، ئاماژەەی بە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان كرد، لەبارەی ئەو ڕووداوانەی لە ساڵانی 2009 و 2010 ڕوویاندا، كاتێك بایدن سەردانی عیراقی كردووە لەو دەمەی جێگری سەرۆك بوو.

ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكایی لە ئەیلولی 2009 بڵاویكردبۆوە، ناوچەی سەوز ڕووبەڕووی هێرش بۆتەوە بە مووشەك، لەكاتی سەردانەكەی بایدن بۆ بەغدا و چاوپێكەوتنی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەو دەمەی عیراق.

بەپێی ڕۆژنامەكە، یەكێك لە مووشەكەكان لە تەنیشت كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و لە دووری یەك میل لە بارەگای باڵیۆزخانەكە كەوتۆتە خوارەوە كە لەو كاتەدا بایدن و نوری مالیكی سەرۆكی حكومەتی ئەو دەمەی عیراق لە كۆبوونەوەدا بوون، ئەمەش بووە مایەی برینداربوونی ژمارەیەك لە كارمەندانی كۆمپانیایەكی ئەمنی تایبەت، هەواڵەكەش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە لەو دەمەدا ئاماژەی پێكرابوو.

(نیویۆرك تایمز) نوسیبوی، ڕوون نەبووە كە ئايا هێرشەكە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بایدنی كردۆتە ئامانج یان نا، بەڵام گەیشتنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەغدا لەو دەمەدا، لەلایەن میدیاكانەوە، جێگەی بایەخێكی زۆر بوو.

هەروەها تۆڕی (CNN)یش لای خۆیەوە بڵاویكردبۆوە، لە تەمموزی ساڵی 2010 چەند گوللـە هاوەنێك لە ناوچەی سەوز لەكاتی سەردانەكەی بایدن بۆ بەغدا و بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ سەربازە ئەمریكاییەكان بە بۆنەی جەژنی سەربەخۆیی ئەمریكا كەوتنە خوارەوە، لەو دەمەدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا چاوی بە ژمارەیەك لە سەركردە سیاسییەكانی عیراق كەوت

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *