نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / داعش لە مزگەوتەکانەوە بانگەوازی بەهێزبونەوەیان دەکەن

داعش لە مزگەوتەکانەوە بانگەوازی بەهێزبونەوەیان دەکەن

لە پارێزگای مووسڵ و قەزای خانەقینی سنووری پارێزگای دیالە، داعش بە شێوەیەكی ئاشكرا بوونی ھەیە و جموجۆڵیان زۆر زیادی كردووە، ئێستا جگە لەوەی بە شەو ھێرش دەكەن، بە رۆژیش ھێرش دەكەن و لە بڵندگۆیەكان باس لە بوونی خۆیان دەكەن، ئەمەش ترسێكی زۆری لە دڵی خەڵكی ئەو ناوچانەدا دروست كردووە.

ئەكبەر حەیدەر، جێگری بەرپرسی لقی١٥ی پارتی لە خانەقین، ڕایگەیاند: “دۆخی ئەمنیی سنووری خانەقین باش نییە، كە بەردەوام تەقە ھەیە و داعش لە زیادبووندایە و جموجۆڵیان زۆر زیادی كردووە، لە ناوچەی شێركیش تا دەگاتە رووباری سیروان، لە سنووری كەلار، گەرمیان و گوڵەجۆ، بە ھۆی زۆریی داعشەوە، لیوای ٢٠فرقەی ٥ھەڵمەتێكیان ئەنجام دابوو بۆ نەھێشتنی داعش، بەڵام لەجیاتی ئەوەی داعش بگرن و بكوژن، دوو كەس لە سوپا كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون، هەروەها ھەمەرەكانیشیان تەقێندرانەوە و زیانی زۆریان پێ گەیەندرا و شكستیان ھێنا و نەیانتوانی ھیچ سەركەوتنێك بەدەست بێنن و ھەر زوو رایان كرد و گەڕانەوە”.

حەیدەر گوتیشی: “دۆخی ئەمنیی خانەقین پارێزراو نییە و ناوە ناوە داعش دەست لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبیش دەوەشێنن و ئێستاش داعش نەك بە شەو، بگرە بە رۆژیش ھێرشیان دەكەنە سەر و داعش چوبوونە سەر رەبایەكی حەشدی شەعبی لەسەر رێگایەكی نەفتخانە بۆ خانەقین بە نیوەڕۆ و ٥ حەشدی شەعبییان كوشتبوون”.

دەشڵێ، كورد زۆر لە ترس و دڵەڕاوكێدایە و دانیشتووانی گوندە كوردنشینەكان شەوانە خۆیان پاسەوانی لە خۆیان دەگرن و ئەوانەی دەرەوەی خانەقینیش، نزیكەی ٥٠ گوند چۆڵ كراون، چونكە ھێزە عێراقییەكان ناتوانن خۆیان بپارێزن، جا چۆن خەڵك دەپارێزن و چەندین جاریش ھێزگۆڕكێش كراوە، بەڵام سوودی نەبووە، بۆیە بەبێ پێشمەرگە ئەمنیەت پارێزراو نابێت.

لای خۆشیەوە، سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندن و كارگێڕی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “رەوشی مووسڵ بەرەو خراپی دەچێت بە ھۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش و، كارەكانی حەشدی شەعبیش دەبێتە ھۆی بێزاریی خەڵك و وا دەكات داعش زیاتر بێنە ناو مووسڵ و بنكە سەرەكییەكانی داعش لە حەزەر و بەعاجە و لەلای راستی شاری مووسڵ بیندراون و بە بڵندگۆی مزگەوتی ناوچەكان باسیان لەوە كردووە، كە ئێمە ماوین و لە ناوچەكە ھەین و لەناو نەچووین و بەھێزتر بووینە”.

مەموزینی گوتیشی، لەناو مووسڵ شەڕ لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی رووی داوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە داعش لە ناوچە كوردستانییەكان و بە تایبەت لە مووسڵ زۆر زیادی كردووە، كە بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لای خەڵكی مووسڵ دروست بووە، كە داعش بەو جۆرە و بە ئاشكرا دووبارە بەھێز ببێتەوە و ھێزە عێراقییەكانیش ناتوانن خەڵك و ناوچەكان بپارێزن.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *