نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاڵاتییانی باڵەکایەتی داوا لەپەرلەمان دەکەن پەکەکە لە ناوچەکەیان دەرکرێت

هاڵاتییانی باڵەکایەتی داوا لەپەرلەمان دەکەن پەکەکە لە ناوچەکەیان دەرکرێت

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە نوسینێکدا دەڵێت، لەگەڵ هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتی کۆبوینەوە لەسەر، جوڵەی پەکەکە و بۆمبارانی تورکیا و ئێران.

هێمن هەورامی دەڵێ:دیداری ژمارەیەک لە ھاوڵاتیانی دەڤەری بالەکایەتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ناوچەکانیان و پرسی جموجوڵی چەکدارانی پەکەکە و بۆمبارانی فرۆکەکانی تورکیا و تۆپبارانی ئێران لە دەڤەرەکەیان.

دەڵێ: لەم دیدارە کە ژمارەیەک ئەندامی بەرێزی پەرلەمان ئامادە بوون، گفتوگۆیەکی راشکاوانەمان ھەبوو لەسەر دەستنیشانکردنی ھۆکاری کێشەکان و ھەولدان بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ئەو مەترسیانەی کە بەداخەوە پێشتر ژمارەیەک ھاولاتی بە ھۆی بۆمباران و تۆپبارانی ناوچەکەیانەوە بوونە قوربانی.

ناوبراو زیاتر دەڵێ، وەک پەرلەمانی کوردستان وێڕای ھاوخەمی بۆ قوربانیەکان و ئیدانەی بۆمبارانەکان بە ھۆی جموجوڵی پەکەکەوە لە نزیک شوێنە مەدەنیەکان، لەگەل لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی ھەرێم بە دواداچوونی ورد دەکەین بۆ داواکارییەکانیان

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *