نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە

مەسرور بارزانی: چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە چاکسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵکی شایستەیە، دووپاتیشی کردەوە کە چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

لە کۆبووەنەوەکەدا عەبدولحەکیم خسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو، پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندی، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازات و خانەنشینی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی رووتین لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەک ڕاسپاردە بخڕێنە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *