هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە نوسینێکدا دەڵێت، لەگەڵ هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتی کۆبوینەوە لەسەر، جوڵەی پەکەکە و بۆمبارانی تورکیا و ئێران.
هێمن هەورامی دەڵێ:دیداری ژمارەیەک لە ھاوڵاتیانی دەڤەری بالەکایەتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ناوچەکانیان و پرسی جموجوڵی چەکدارانی پەکەکە و بۆمبارانی فرۆکەکانی تورکیا و تۆپبارانی ئێران لە دەڤەرەکەیان.
دەڵێ: لەم دیدارە کە ژمارەیەک ئەندامی بەرێزی پەرلەمان ئامادە بوون، گفتوگۆیەکی راشکاوانەمان ھەبوو لەسەر دەستنیشانکردنی ھۆکاری کێشەکان و ھەولدان بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ئەو مەترسیانەی کە بەداخەوە پێشتر ژمارەیەک ھاولاتی بە ھۆی بۆمباران و تۆپبارانی ناوچەکەیانەوە بوونە قوربانی.
ناوبراو زیاتر دەڵێ، وەک پەرلەمانی کوردستان وێڕای ھاوخەمی بۆ قوربانیەکان و ئیدانەی بۆمبارانەکان بە ھۆی جموجوڵی پەکەکەوە لە نزیک شوێنە مەدەنیەکان، لەگەل لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی ھەرێم بە دواداچوونی ورد دەکەین بۆ داواکارییەکانیان