نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشداری بە ئێران دەدرێت لە بارەی لە سێدارەدانی چالاک وانانەوە

هۆشداری بە ئێران دەدرێت لە بارەی لە سێدارەدانی چالاک وانانەوە

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئه‌نجوومه‌نی زیندانه‌ سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی 8 چالاكوانی ئه‌هوازی و به‌لووچستان له‌ ئێران، هۆشداریی داو داوای له‌ به‌رپرسانی ڕژێمی ئێران كرد به‌زووترین كات له‌سێداره‌دانی ئه‌و 8 كه‌سه‌ ڕابگرێت.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ جیهانییه‌كان، له‌وانه‌ ناوه‌نده‌ مافی مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا كردووه‌، تا بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م چالاكوانانه‌ به‌ زووترین كات هه‌نگاو هه‌ڵگرن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دایانا ئه‌لته‌حاوی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا گوتی: به‌رپرسانی ڕژێمی ئێران، سزای له‌سێداره‌دان بۆ دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕواكێ له‌نێوان كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و كه‌سانی دیكه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڕێوه‌بردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌دژی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ ئێران، نیشانده‌ری هه‌ڵاواردن و زوڵمێكه‌ كه‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ له‌ ئێران چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون.

شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران شه‌پۆلێكی نوێی ده‌سبه‌سه‌ركردن و گرتنی هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا زیاتر له‌ 120 كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *