پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ گروپێکی ژنی پێکهێناوە بۆ خستنەوەی منداڵ لەکاتی لە دایک بونی منداڵەکانیش دایکەکان بۆیان نییە منداڵەکان ببینن.
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە ڕایگەیاند:” پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پەکەکە لەبناری قەندیل کەمپێکی دروست کردووە لەو کەمپە کۆمەڵێ ژنی تێدایە و منداڵیان پێدەخاتەوە.
سەرچاوەکەی چرکە وتیشی:” تاکو ئێستە زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە دایک بوون هیچ یەکێک لە دایکەکان بۆیان نییە لە کاتی منداڵبوون چاویان بە منداڵەکانیان بکەوێت.
زیاتر زانیاریدا و وتی:” لە لایەن پزیشکانی سەر بە پەکەکە چاودێری ئەو ژنە دووگیانەکان دەکات، تاکو ئێستەش یەکلای نەبووەتەوە ئایا ئەو منداڵانە لە بەشەرعی لە دایک دەبن یان نا.
چرکە بۆ زانیاری زیاتر پێوەندی کرد بە دکتۆر میدیا پزیشکێکی بەڕەگەز ئەڵماییە، بەڵام ئامادە نەبوو لەو بارەوە هیچ قسەیەک بکات.
هەروەها بۆ زیاحر ئاشکراکردنی زانیاری، پێوەندیمان کرد بە محەممەد بەڕێوەبەری بناری قەندیلەوەکرد، پێمانی ڕاگەیاند لەو بارەوە قسە ناکەین ئەوکارە لە سەروو دسەڵاتی ئێمەوەیە.
بەناز ڕۆژ هەڵاتی یەکێک لەو ئافرەتانەی منداڵەکەیان لێ سەندووە لە کاتی لەدایک بوون، بۆ ماوەیەک دێتە سلێمانی خۆی حەشار دەدات و ئێسته لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێییە.