نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بلومبێرگ: بایدن فشارە داراییەکانی سەر ئێران کەمدەکاتەوە

بلومبێرگ: بایدن فشارە داراییەکانی سەر ئێران کەمدەکاتەوە

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئیدارەی بایدن دەیەوێت فشارە داراییەکانی سەر حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کەمبکاتەوە بەبێ هەڵگرتنی سزا سەرەکییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە کە لەچوار سەرچاوەی نزیک لەئیدارەکەی بایدن وەریگرتوە، لەئێستادا ئیدارەی بایدن لێکۆڵینەوە لەچەند رێگایەک دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشارە داراییەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام نایەوێت سزا سەرەکییەکانی لەسەر هەڵگرێت

بایدن دەیەوێت لەڕێگای پشتیوانیکردن لە قەرزێکی بانکی دراوی نێودەوڵەتی بە ئێران هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی فشاری دارایی لەسەر حکومەتی تاران دەستپێبکات

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئیدارەی بایدن دەیەوێت لەڕێگای پشتیوانیکردن لە قەرزێکی بانکی دراوی نێودەوڵەتی بە ئێران هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی فشاری دارایی لەسەر حکومەتی تاران دەستپێبکات.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش کردوە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگای هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە رێگری لەوەرگرتنی هاوکاری نێودەوڵەتی دەکەن بۆ ئێران، فشارە داراییەکانی سەر ئەو وڵاتە کەمبکاتەوە.

ئەوەش وتراوە، ئەم هەنگاوانە هۆکاری مرۆییشیان لەپشتەوەیە، بەڵام هێشتا ئیدارەی بایدن بیری لەهەڵگرتنی سزایەکی وەک قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوت نەکردۆتەوە.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *