لە ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت چاودێران پێیان وایە گۆڕانکاری جەوهەری لە کۆنگرەی کۆمەڵ روونادات.
بەپێی زانیاریەکان، ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی کە کۆنگرە دەبەستێت، لەناوخۆیدا دووچاری کۆمەڵێک گرفت و ئاستەنگ بووەتەوە، کە هەندێ لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێیانوایە کۆنگرە کێشەکانی حزب ئاڵۆزتر دەکات و هەندێکی دیکەشیان پێیانوایە چارەسەر دەبن.
هەر بەپێی زانیاریەکان، کێشەی سەرەکی ئێستای کۆمەڵی ئیسلامی پەیوەندی بە شارچیەتی و پەراوێزخستنی مەڵبەندی هەولێرەوە هەیە.
وابڕیارە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان 18ـی ئەم مانگە کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە تاسڵوجە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ببەستێت و 19ـی مانگ کۆتا رۆژی کۆنگرەکە بێت.
سۆران سێوکانی، توێژەری ئیسلامی سیاسی، بۆ ڕای گەیاندووە، ئەوان پێیانوانیە گۆڕانکاری جەوهەری لە کۆنگرەی کۆمەڵدا ڕووبدات، گووتیشی “ئەمیری کۆمەڵ هەر وەكو خۆی دەمێنێتەوە و ناو شێوازی کارکردنیان هەر وەكو خۆی دەبێت و دەشێت هەندێک لەئەندامانی سەرکردایەتی گۆڕانی بەسەردا بێت، ئەوە کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی دەبێت.
دەڵێ، بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و قاعیدەی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدانین مامۆستا عەلی باپیر و کەسانی نزیک لەو ببنەوە بە ئەمیر و سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.