نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

مەسرور بارزانی: هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ ڕای گەیاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

لە زنجیرە تویتێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندووە كە هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ لە میانی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەبێت و هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش، هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ کردووە بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بابەتی مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و  نابێت مووچە بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان  و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەکار بهێنرێت

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *