نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / تڕامپ کافری بۆ موسڵمان دەبوو یان موسڵمانی بۆ کافر دەبوو!

تڕامپ کافری بۆ موسڵمان دەبوو یان موسڵمانی بۆ کافر دەبوو!

تڕامپ
کافری بۆ موسڵمان دەبوو
یان موسڵمانی بۆ کافر دەبوو!

ئەو ناونیشانەی سەرێ، نازانم بۆ نوسیومە. وەلێ دووا تویت و دووا وتارو پەیامی تڕامپ دایبڕاندم لەو چوار ساڵەی کە تڕامپ تێیدا تەراتێنی دەسەڵاتی دەکرد.

بۆخۆم چەندین تێچێن و نوسینم دژی تڕامپ هەبووە، دڵنیام هیچکامیانم نەپێکاوە، هاوکات ئەوە نەبووە بایسی ڕقلێبوونەوەم لەرەفتاری تڕامپ.

هێندەی کۆمارییەکی خانەنشینی جەنگی ڤێتنام، کە لە چل لاوە برینداری جەنگە، دۆڕانی تڕامپم پێ ناخۆشبوو.
وەلێ تڕامپ بۆیە تڕامپە تا بدۆڕێ، لەڕاستیدا دۆڕان سەرکەوتنی تڕامپە.

تڕامپ شێتێکی جوانە، شکڵی شادیهێنە. کابرایەکی بێدەنگیشکێن و گۆم شڵەقێنە. هەستدەکەم لە پاسێکدا سەفەری لەگەڵ بکەیت، رۆژەڕێگەکەت لێدەبێتە کاتژمێرێ. بەڵام گەر بایدن لەماشینەکەدابێ، لێت دەبێتە مانگێ، دووری بۆ مەڕۆ وەریشنەگەڕێیت، چون کابرایەکی تابڵێی نەحس و نەگبەتە.

هەمیشە ئەو کەسانە کۆدی کەئابەی منبوون. چەند جوان جوڵەی دەکرد، هەڵچون و داچوونی، کێشانی بە پشتەملی هاوڕێکانیدا، هەموو ئەمانە، ئەویان سەوز پیشاندەدا، سەوزێکی نێو ترافیکی سەرکردە دڵتەنگەکانی سەرشاشەکان.

تڕامپ راشکاو بوو، سەرمایەدارێک پیشەکەی خۆی خەسارنەکرد.
هەموو وتارێکیم گوێلێدەگرت، ئێستایش دەربڕینێکی دیموکراسیم لێنەبیست، دەی ئەوە راستگۆیی نەبێ ئیتر راستگۆیی چییە؟
ئەو مادام درۆی زۆری دەکرد، کەواتە راستگۆ بوو. ئەو لە هاوکێشە ساختەکاندا خۆی مەڵاس نەدا، بەڵکو ئامادەبوو لە بەردەم میکرۆفۆنی میدیاکاندا خۆی رووتبکاتەوە.

نازانم چۆن بڵێم، تڕامپ خۆش بوو، هەستدەکەم ئەو فۆڕمانەی تڕامپ، تامێکی شیرین دەدەن بەژیان.
ئێستایش جارجار مەشهەدەکانی موعەمەر قەزافی تەماشا دەکەم، باوەڕبکەن موختارە راستەقینەکەی ئەوان قەزافی بوو.
جارجار جەودەمگرێ و یادگارییەکانی یاسر عەرەفات سەیر دەکەم، وەختێ گەنجێکی شۆڕشگێڕە، هەر جامەدانە سەیرەکەی لەسەردایە، مرۆڤێکە کەسم نەدیوە شێوەی لەو بکات، لە پاش وتارە ئاگرینەکانی حەفتاکانی عەرەفاتەوە، پێموانییە قودس گوێقوڵاخی رستەیەکی تری عەرەبی بووبێت.
عەرەفات پیاوێکی کورتە بنەی بزۆز، دەموچاو پڕ پەڵە، پتەپتێک لە قسەکانیدا هەبوو.
پێموایە سەدام بۆیە پشتگیریی فەڵەستینی دەکرد، چون عەرەفات کورتەباڵابوو، گەر درێژ بووایە نەوەدو نۆ ساروخەکەی بە قودسەوە دەنا.
ئەو وەختێ عەرەفاتی ماچ دەکرد، بەتەواوی دەچەمایەوە، عەرەفاتیش لەسەر نوکی پێ خۆی هەڵدەشاخان بە ڕەئیسا. ئەو هەڵشاخانە بارگاویکرد تا کووەیت بگرێ. من ئێستایش دەڵێم، باشترین کاری سەدام گرتنی کووەیت بوو. باوەڕتانبێ، یەکێ لە ئەتکەکانی ئەندێشەی دیموکراسی ئەوەیە کە ماڵباتی سەباح دەوڵتن. منیش سەدام بوومایە چاڵەکەی تکریتم پێ قەبوڵ بوو، تا کووەیت لەپاڵما دەوڵەتبێ.
کووەیتێ سەربازە عێراقییەکانی پشت ئیڤاکان، لەشاری ئەحمەدی کووەیتا سەریان بۆ ئاسمان هەڵدەبڕی و دەیانوت خودایە چی دەبوو گەر مانگایەکی کووەیتی بوینایە!

بەهەرحاڵ تڕامپ ماڵئاواییکرد، بایدن دێتە شوێنێ.
دڵم بۆ بایدن باش ناڵێ. هەر لەخۆیەوە، کابرایەکی کەسکون و سەرەگرانی دیارە.
لەو بەرپرسانەی زیندانێ دەچێ، کە توندی زیندانت دەکەن و پێت ناڵێن بۆ گیراوی. هەستدەکەم ژیانی وەک شکڵی شومدەنوێنێ. پێموانییە هیچ کەس پێیخۆشبێ بچێتە شوێنی ئەو، بەمەرجێ ئەوەی بەسەریدا هاتووە بەسەریدا بێ.
مرۆڤێکی مقەدەراوی و مەینەتی و تا خوا حەزکا حەرامزادە!

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *