جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە ئهو فهرمانبهرانهی زیاتر له یهك مووچهیان ههیه مانگانه لێیان دهسهندرێتهوه.
ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “407 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی 492 فەرمانبەری حکوومەت بڕدرا و 87 ملیۆن دیناریش مانگانە لە مووچەی خانەنشینی 103 حاکم کەمکرایەوە”.
ئەوەش خستووەتە روو، “ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێی دەبڕدرێت 20٪ تاوەکو 49٪ی لە جیاتی ئەو مووچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە مووچەکەی دەبڕدرێت، واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە”.
هەروەها جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: “چاوەرێ بن بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی دهدرێت”.
سەرەتا / کوردستان / بهپهله: ئهوفهرمان بهرانهی دوو بۆ سێ مووچهیان ههیه مانگانه لێیان وهردهگیرێتهوه
بەپەلە
. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان
. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …