وەزیری پێشمەرگە: چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی ناوە و بڕیاری ئازایانە دراوە
“بۆ داهاتوو كارده‌كەین پله به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و زانستیی بێت”
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا جەخت لە جێبەجێکردن و بەردەوامیی لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە و دەڵێ هەنگاوی باشی ناوە و بڕیاری ئازایانە دراوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئەمشەو پەیامێکی ڤیدیۆیی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە و لەمیانەدا پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانەی پێشمەرگە دەکات کە پلەیان بەرزکراوەتەوە ، هەروەها تیشکیش دەخاتە سەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە.
لە پەیامەکەیدا وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو ئەفسەرانە دەکات کە ئەمڕۆ پلەکانیان بەرزکرایەوە، دەستخۆشی و سوپاسی خۆیشی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی شیاوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی واده‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌یان هاتبوو.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: “له هه‌وڵداین په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕ بكه‌ینه‌وه، كه داعش لێیانه‌وه دزه ده‌كات و رێگری بكه‌ین له دووباره په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش”.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە بۆ داهاتوو كارده‌كه‌ن پله به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و زانستیی بێت و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی سوپا پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك بنه‌ما دانراون و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن بۆ په‌سندكردنیان و دواتر بڕیاردان لێیان.
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: “به‌رده‌وامین له چاكسازییه‌كان و هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه و بڕیاری لێبڕاوانه و ئازایانه‌مان داوه و ئه‌وه‌ش متمانه‌ی لای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و خه‌ڵكی كوردستان درووست كردووه”.
گوتیشی: “هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت رێگری بكات له چاكسازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی نه‌شازن و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له چاكسازییه‌كان بكه‌ن، رێگه‌یان پێ نادرێت و كاروانی چاكسازی به سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا به گیانی یه‌ك تیمی كار ده‌كرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت، كه هێزی پێشمه‌رگه بكرێته سوپایه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوو.