نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكا

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكا

ئەمڕۆ یەكشەممە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیی عێراقی رایگەیاند كە هیچ بەهایەك بۆ ئەو بڕیارەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دانانێن، كە خستوویانەتە لیستی سزاكانی ئەمریكاوە.
فەیاز لە ڕێورەسمێكدا كە لە پارێزگای كەركووك بۆ یەكەم ساڵیادی كوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی “هەندێك كەس داوایان لێ كردووم قسە لەبارەی ئەو بڕیارەی بەر لە دوو ڕۆژی ئەمریكا بكەم، راستیەكەی من حەز ناكەم قسەی لەبارەوە بكەم”.
گوتیشی بە چاوی ئەوانی تر تەماشای خۆیان ناكات، بەڵكو بە چاوی ڕۆڵەكانی گەلی خۆیان تەماشای خۆیان دەكەن.
فەیاز ئاماژەی بەوەش دا كە هیچ بەهایەك بۆ ئەوانە دانانێن كە بە شێوەیەك لێیان دەڕوانن بە گوێرەی بەرژەوەندییەكانیان و حەزەكانیان، بەڵكو بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە بیر و باوەڕەكانیان، هەموو شتێكی بەهادار و بێبەهاش لەپێناو نیشتمان دادەنێن.
جێی باسە رۆژی هەینیی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ناوی فالح فەیازی خستە لیستی سزادراوانی وڵاتەكە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *