عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، گه‌یشته قه‌زای شنگال له‌رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا سه‌عد مه‌عن ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه عوسمان غانمی گه‌یشتووه‌ته شنگال و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاكه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق زانیاری زیاتری له‌وباره‌وه نه‌خستووته‌ڕوو.
پێشتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پلانی دووباره‌كرانه‌وه له قه‌زای شنگال كه دووباره دابه‌شكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كان، به‌دیھێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ره‌خساندنی ژینگه و كه‌شێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌خۆده‌گرێت.