ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكردۆته‌وه كه به‌ر له رۆیشتنی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوو وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگای په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئیسرائیل پێیان وایه كه دوای مه‌غریب، شانشینی عه‌مان، وڵاتێكی دیكه‌یه كه په‌یوه‌ندییه دیبلوماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئیسرائیل له‌و بڕوایه‌دان كه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له كۆشكی سپی ده‌ست پێبكات،سعوودیه دێته نێو پڕۆسه‌كه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل له قودس رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئیسلامی گفتوگۆیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه كه بریتین له: پاكستان، ئه‌نده‌نووسیا، نێجه‌ر، مالی جیبۆتی، مۆریتانیا،به‌نگلادیش، كۆماری مالدیف،برۆنای،دوورگه‌ی قه‌مه‌ر.