به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ڕای گه‌یاند، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كگرتوویی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ببنه‌وه كه ڕووی له وڵاته‌كه‌مان كردووه، دووژمنان هه‌میشه له‌سه‌ر پێ بوون بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره و حوكمڕانییه‌كانی كورد، ئه‌گه‌ر ڕاستیشه په‌كه‌كه ده‌ستی هه‌یه له‌م ڕووداوانه، با به‌ربه‌ستیان بۆ دابنرێت.
محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، ڕاگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانن و ئه‌وانه‌شی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان نین، چۆن باوه‌ڕیان به بوونی كوردستان هه‌یه، واش باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی هه‌بێت، یه‌كده‌نگ و یه‌ك قسه بن، ناكرێت یه‌ك ڕه‌نگ بن، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كوردی پێوه به‌نده هاوده‌نگ بن، هه‌موو حزبه‌كان سیاسه‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام هێڵه‌گشتییه‌كانی میله‌تی كورد خه‌تی سه‌ره‌كین و پێویسته یه‌كده‌نگ بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر داهاتی خۆی بدات به هاووڵاتییان كه چه‌ندی هه‌یه و به‌شی چی ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌كرێت كاره‌ساته، خه‌ڵكێك به‌ناچاری هاتووته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام كه‌سانێك به‌ئاره‌زوو دێن.
زیاتر گوتی، ناكرێ وڵات بسووتێنرێت، هه‌ركاتێك دوژمنان زانیبێتیان میله‌تی كورد به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، هه‌ر له سه‌رده‌می میرنشینه‌كانی سۆران و بابان و حكوومه‌تی شێخ مه‌حموود و كۆماری مه‌هاباد بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه نه‌یاره‌كانمان هه‌وڵه‌كانیان ڕژد كردووه بۆ تێكدانی قه‌واره‌ی كوردی وه‌ك وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاویان به ئازادیی كورد هه‌ڵنایه‌ت، هه‌میشه ده‌ست ده‌خه‌نه ناومان و ئه‌و ده‌ستانه‌ش به‌ئاسانی نابڕێن، چونكه خۆشمان په‌رته‌وازه‌ین.
ده‌بێت ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڕاسته په‌كه‌كه ده‌ستی له‌ناو خۆپێشاندان و پشێوییه‌كان هه‌یه، ده‌بێت پێیان بگوترێ و به‌ربه‌ستێ قه‌واره بۆ دابنرێت، محه‌مه‌د وتمان وای گوت.