
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی دامه‌زراندنی حه‌شدی جاشی كوردی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م گرووپه دژی هه‌رێمی كوردستانه و بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دروست كراوه.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیی به‌سه‌ر هه‌موو عێراق هه‌یه، له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و له پڕۆژه‌یاساكانی بودجه‌ی ساڵانه خاوه‌نی بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی و هه‌رچی بوێت ده‌یكات.
ئه‌وه‌شی گوت، له كاتێكدا عێراق خاوه‌نی سوپایه‌كی فه‌رمی و تایبه‌ته، دروستكردنی حه‌شد نایاسایی بوو، كه‌چی ئێسته به ویستی خۆیان هه‌رچییان بوێت ده‌یكه‌ن، وه‌ك دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی كوردی كه ئه‌مه دژی كورد و كوردستان ده‌بێت، بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و په‌لكێشكردنی كورده دژی كورد.