سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، چه‌ند ھۆكارێك ھه‌ن كه تا ئێسته پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو نه‌گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، شاندی ھه‌رێم له به‌غدایه و بڕیاری داوه تا رێككه‌وتن نه‌كرێت، نه‌گه‌ڕێنه‌وه ھه‌رێمی كوردستان.
د. ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، ڕاگه‌یاند، داوامان كردووه به زوویی پڕۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، چونكه تا ئێسته له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و ھێشتا ره‌وانه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 70% بودجه‌ی ئاماده كردووه وھیوادارین به زووترین كات ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
د. ڤیان سه‌بری ئه‌وه‌شی گوت، چه‌ند ھۆكارێك ھه‌ن كه ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان دواكه‌وتووه، ئه‌وانیش كورتھێنان له بودجه، نرخی دۆلار، نرخی نه‌وت و رێككه‌وتنی ھه‌رێمیش به‌شێكی كه‌مه كه باس له‌وه ده‌كرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناردنی بودجه ھه‌یه، چونكه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ رێژه‌ی كورتھێنان كه‌م بكاته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان شاندی كوردی و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو و ئه‌نجامی باشی ھه‌بوو و گه‌شبینم بگه‌نه رێككه‌وتن.
ڕوونی كرده‌وه، شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ھه‌رێمی كوردستان تا رێككه‌وتن له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، بۆیه ئه‌مجاره رێككه‌وتن ده‌كرێ و رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌جۆرێك ده‌بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌ردوولا بێت.