نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كوردیه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كوردیه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

یەكەمجارە لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ە و هاوكات لەگەڵ پیلانەكانی پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك دژ بە كورد، هێزێكی تایبەتی حەشدی شەعبی لە كورد دروست بكرێت، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری لە ئەگەری بەكارهێنانی ئەو هێزە بۆ شەڕی كورد دەدات.

ئەدهەم جومعە، سەرپەرشتیای فەوجی حەشدی شەعبی كوردی لە سنووری پارێزگای كەركووك راگەیاند، بە فەرمی كردنەوەی فەوجەكەمان راگەیاند كە ژمارەمان 120 چەكدارە و فەرماندەی فەوجەكەیش جەبار خاڵدانییە، كە خۆی و تەواوی چەكدارەكانی كوردی سنووری پارێزگای كەركووكن.

زیاتر گوتی، ئامانج لە كردنەوی ئەم فەوجە، بۆ پاراستنی دۆخی تەناهیی ناوچەكەیە، بەتایبەت بۆ پاراستنی ناوچەكانی رۆژئاوای كەركووك كە بۆشایی تەناهی زۆرە، ئاماژەی كرد، بارەگای سەرەكیمان لە گوندی چەخماخەی باشووری رۆژئاوای كەركووكە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *