نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی: ھەر کوردێک بچێتە ژێر باری دروستکردنی حەشدی کوردییەوە خیانەتە

پارتی: ھەر کوردێک بچێتە ژێر باری دروستکردنی حەشدی کوردییەوە خیانەتە

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی ڕاگەیاند: “لەبڕی ئەوەی حکوومەتی عێراق کێشەکانی عێراق و خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق چارەسەر بکات، بەداخەوە ھاوشێوەی ڕژێمەکانی پێشوو دید و تێروانینی ئەو ڕژێمانە دوبارە بکاتەوە، ئەوەی دەگوزەرێت لە دروستکردنی حەشدی کوردی، یان ھەر ناوێکی ھەبێت نیەتێکی خراپە، ئەوەیش لەپێناو چارەسەرنەکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە، ھەرکوردێک بچێتە ژێر باری ئەو ھێزانە خیانەت لە خاک و نیشتمان و خوێنی شەھیدان دەکات”.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: “ئەو کوردانەی بەشداری لەو ھێزانەی بەناو حەشدی کوردی دەکەن خزمەت بەو پیلانەی دژی ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە دەیانەوێ کیانی ھەرێمی کوردستان بچووک بکرێتەوە و خواستەکانی خەڵکی کوردستان لەگۆڕ بنێن، پێشتر بە ناوی جاش و دواتر جەیشی شەعبی و ئێستایش حەشدی کوردی، ھەموویشی ھەریەکە”.

کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: “حکوومەتی فیدڕاڵ بە بڕیارێکی پەرلەمان  دەیەوێ ئەجێندایەکی ئیقلیمی جێبەجێ بکات، بە بڕیارێکی پەرلەمان ھێزی میلیشیات دروست دەکرێت، بەڵام دەستوور جێبەجێ ناکات کە ڕێگەی نەداوە ھیچ ھێزێکی دیکە لەپاڵ ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت، بودجە و مووچەی پێشمەرگە خەرج ناکرێت لەلایەن بەغداوە، بەڵام جورەھا ھێزی ناشەرعی دروست دەکرێن و مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە ئەوە نیەتێکی ئاشکرایە و بە پیلان دەکرێ

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *