نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / دوو وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌

دوو وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ رۆیشتنی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوو وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌زگای په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئیسرائیل پێیان وایه‌ كه‌ دوای مه‌غریب، شانشینی عه‌مان، وڵاتێكی دیكه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلوماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئیسرائیل له‌و بڕوایه‌دان كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی ده‌ست پێبكات،سعوودیه‌ دێته‌ نێو پڕۆسه‌كه‌وه‌.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل له‌ قودس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئیسلامی گفتوگۆیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌: پاكستان، ئه‌نده‌نووسیا، نێجه‌ر، مالی جیبۆتی، مۆریتانیا،به‌نگلادیش، كۆماری مالدیف،برۆنای،دوورگه‌ی قه‌مه‌ر.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *