نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی: لە نێو خۆپێشاندەرانی پیرەمەگرونەوە تەقە کراوە “ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب بریندار بووە”

لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی: لە نێو خۆپێشاندەرانی پیرەمەگرونەوە تەقە کراوە “ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب بریندار بووە”

سەبارەت بە خۆپێشانەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی پیرەمەگرون لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگاکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای ئەمنییەوە

‎1- لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كراو لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فيشه‌ك بریندار كراو لەمەرگ گەڕایەوە.

2- لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.

3- هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگاحكوميه‌كان و باره‌گاحزبيه‌كان له ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستكراوه‌ن به‌ شێوازێكی یاسایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *