ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌ناوی خۆپێشاندان بۆ موچه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له سنووری ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستیان كردووه به‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی ئارامی شار تێكده‌ده‌ن و چه‌كیان پێیه ته‌قه ده‌كه‌ن و باره‌گای حزبه‌كان ده‌سوتێنن.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،به چركه‌ی ڕاگه‌یاند”گروپێكی ئاژاوه گێڕ له سلێمانی و شارۆچكه‌كانی تر دروست بوون ده‌ستیان كردووه به نانه‌وه‌ی ئاژاوه به ناوی خۆپێشاندان بۆ داواكاری موچه‌ی فه‌رمان به‌رانی كوردستان.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرزیاتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد”گروپه‌كه ئامانجیان تێكدانی ڕه‌وشی ئارامی و ئاسایشه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه، له‌و جۆره دۆخانه‌ش كه‌سانی مه‌سله‌حه‌ت چی سوود ده‌بینن و زیانی گه‌وره به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ده‌كه‌وێت، چونكه ده‌زانین ئه‌و گروپه ئاژاوه چیه ئامانجی خه‌ته‌ریان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ” داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و ئاژاوه چیانه.
له خۆپێشاندانه‌كاندا ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و ته‌قه له باره‌گای حزبه‌كان ده‌كه‌ن و دروشمی بژی ئاپۆ ده‌ڵێنه‌وه.