ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیانکردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
شێروان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی پیرەمەگرونی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووە: “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ژمارەیهک خۆپیشاندەر ھاتوونەتە سەر بارەگاکەیان و ھەوڵی سوتاندنی دەدەن، بەڵام ئەوان رێگریان لێدەکەن”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ھیچ ھێزێکی ئەمنی ناوچەکە بارەگاکەیانی لە هێرشی خۆپیشاندەران نەپاراستووە، تەنیا بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ کردوون و خۆیان بەرگری لە خۆیان دەکەن.