بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، پارتی دیموکراتی کوردستان وڵامی کەسانی خیانەتکار وبچووک ناداتەوە ووەڵامی ئاراس شێخ جەنگی خیانەتکار پێویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی ئەو تەعبیرە ئاست نزمە وناشرینە بداتەوە.
ئاراس جەنگی، یەکێک لە سەرانی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆکتۆبەر، جارێکی دیکە لە ڕێگەی میدیا چەواشەکارەکەیانەوە و لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆ چەواشەکردنی خەڵک و تێکدانی دۆخی ھەرێمی کوردستان، ھێرشی کردۆتە سەر ئەو شاندەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی، ناردوویەتیە بەغدا. لە بەرامبەردا نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی راگەیاند: ”ئیشی ئاراس جەنگی نییە قسە لەبارەی ئەو شاندە بکات کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەینێرێتە بەغدا، حکوومەت سیاسەتی خۆی ھەیە و دەزانێت کێ لە بەغدا نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات.
بە پێویستیشی زانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک بەشدارێکی سەرەکیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ”وەڵامی ئەو تەعبیرە ئاستنزم و ناشرینەی ئاراس جەنگی بداتەوە، چونکە وەک پارتی وەڵامی کەسێکی بچووکی خیانەتکار نادەینەوە“. ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی جەختی کردەوە: ”ئێمە وەڵامی کەسە گەورەکان دەدەینەوە، وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە پاشخانێکی شەرەفمەندانەی سیاسی و نیشتمانییان ھەیە، نەک کەسێک بەرپرس بێت لە ١٦ی ئۆکتۆبەر.
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی پارتی داوا لەیەکێتی دەکات وەڵامی ئەو تەعبیرە ئاستنزم و ناشرینەی ئاراس جەنگی بداتەوە
بەپەلە
مهسرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خهبات و داكۆكیكردن له مامۆستایانی ههیه
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـهمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه …