له شاره‌دێی پیره‌مه‌گروون سه‌ر به پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندانه و ڕۆشتوونه‌ته سه‌ر باره‌گای حزبه‌كان، به‌رپرسێكی پارتی ده‌ڵێ، ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و هاووڵاتی عه‌ره‌ب له‌ناو خۆپێشانده‌راندا بوونیان هه‌یه.
شیروان عه‌بدوڵا به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی پیره‌مه‌گروونی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، له ناو خۆپێشانده‌رانه‌وه ته‌قه له باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌مان ده‌كرێت، دروشم دژمان ده‌وترێته‌وه كه‌سانی عه‌ره‌ب و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌یان تێدایه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، باره‌گاكه‌ی خۆمان ده‌پارێزین و ئاماده‌نین چۆڵی بكه‌ین، كه‌سانی عه‌ره‌ب له‌ناو خۆپێشاندانه‌كاندا ده‌بیندرێت، ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له ناو خۆپێشاندانه‌كانه‌وه دروشمی “ئاپۆ” ده‌ڵێنه‌وه.