سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان به‌رز بوونه‌وه، ئه‌ی بۆچی له به‌غدا هاوكاره‌كانیان ده‌نگێكیان لێوه نایه‌ت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فایلێكی زۆره‌وه دێته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه ده‌دات، چونكه پرسی مووچه به‌شێكه له پرسی سیاسی و كێشه‌ی بۆ كوردستان پێ دروست ده‌كرێ.
خۆشناو روونی كرده‌وه، پێویسته رێز له خه‌ڵكی كوردستان بگیرێ و چیتر نه‌خرێنه ناو ململانێیه‌كان و ئێسته یاداشتێك ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه یاساییه‌كانیان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه.
وه‌ك باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه رێككه‌وتنی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه بووه چاكسازی بكرێت و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكرێ، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی قسه ده‌كه‌ین و پێویسته پێداچوونه‌وه به‌و ڕێككه‌وتنانه بكرێ.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان به‌رز بوونه‌وه، ئه‌ی بۆچی له به‌غدا هاوكاره‌كانیان ده‌نگێكیان لێوه نایه‌ت و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان قبووڵ كرا رۆژێكی تر قبووڵ ناكرێ.