نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێڤیدار ئەحمەد چەند نهێنی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

هێڤیدار ئەحمەد چەند نهێنی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

سەرەتا ئۆپۆزیسیۆن بۆ موزایەدە گوتییان دەبێ بابەتی مووچە باس بکرێ، کە بڕیاردرا مووچە ببێ بە بابەتی ئەمڕۆی پەرلەمان ئۆپۆزیسیۆن ھەستان بە تێکدانی ھۆڵێ کۆبوونەوەکە و بەشەک لە یەکێتی لەگەڵ کەوتوون بۆ ئەوەی کۆبوونەوە نەکرێت واتە راست ناکەن و دژی ئەم خەڵکەن.

یەکەم: ئەندامەکانی شاندی کورد بو بەغدا 5 بەرێزن سێ یەکێتی (کاک قوباد، دارا، دکتور ئامانج) یەک گۆڕانە (ئاوات شێخ جەناب وەزیرێ دارایی) تەنیا یەک پارتییە ئەویش سەرۆکی دیوانە.

ئەم شاندە ١٢ جار سەردانی بەغدایانکردووە بۆ پرسی مووچە، رۆژێک نەمانبیست بەرێز کاک قوباد بێت و بڵێ یەکێتی و گۆڕان ویستیان رێکبکەوین، بەڵام پارتی نەیھێشت و رێگربوو لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بو مووچەی خەڵک.

دووەم: وزیری دارایی بەرێز ئاواتی شێخ جەناب گۆڕانە، رۆژێک نەھاتووەو بڵێت داھاتمان زۆرەو بەرێز کاک مەسرۆر سەرۆکی حکومەت و پارتی رێگە نادەن مووچە دابەش بکەین.

سێیەم: لەم ھەرێمە راستە پارتی زۆرینەیە، بەڵام شەریکی ھەن لە حکومەت و پێکەوە بڕیاردەدەن. پارتی دووفاقتی و نیفاقی ناکات و لە بەرپرسیارەتیش راناکات و بە ئەخلاقەوە مامەڵە دەکات.

چوارەم: ئەمانە پێیەکیان لە حکومەتە و یەکێکیش ئۆپۆزیسیۆن، بەشەو لەگەڵ بەغدان و بە رۆژ لەگەڵ ھەرێم!

پێنجەم: ئەندامەکانی یەکێتی کە داوای مووچەیان دەکرد، خۆیان جورئەتییان نییە بەو ھەموو دزی و تاڵان و قاچاخچییەتەی لە باشماخ و پەروێزخان دەکرێ بڵێ کاکە نابێ بکرێ، بەشێکیان لە پەرلەمان داوای مووچەیان دەکرد!

نەمام بیستووە رۆژێک تیمی یەکێتی لە حکومەت بڵێ کاکە مووجە ھەیە و پارتی نادات؟

گۆڕان بووەتە دوو بەش لە پەرلەمان، یەک دنیا پۆست و پلەیان ھەیە، ئەگەر بەو وەزعە رازی نین بۆ لە حکومەت ناکشێنەوە؟

بەراستی سییاسەتکردن و ئیدارەدان و حوکمڕانی لەگەڵ ئەم جورە کەسانە عەیبەیە.

بەپەلە

ئەنجوومەنی وەزیران: ئەرکی دەستووریی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *