شاره‌زایه‌کی یاسایی و سه‌رۆکی لێژنه‌ی یاسایی له خولی رابردووی په‌رله‌مانی کوردستان، باس له‌وه ده‌کات ئه‌و كه‌شه دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌ندێک په‌رله‌مانتار خولقاندوویانه “خراپه و ده‌رئه‌نجامی نابێت”.
شێروان حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی له خولی رابردووی په‌رله‌مانی کوردستان، گوتی: په‌رله‌مان دوو ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌یه، یه‌کێکیان چاودێریی حکوومه‌ته و دووه‌میش یاسادانانه، چاودێریی په‌رله‌مان لاوازه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه، چاودێریی په‌رله‌مان پێویستی به مۆڵه‌تی که‌س نییه و یه‌کگرتوویی په‌رله‌مانی ده‌وێت، په‌رله‌مان چه‌ند بتوانێت خۆی به‌هێز بکات، ئه‌وه‌نده له چاودێریكردن به‌هێزتر ده‌بێت.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه یه‌کێک له‌و به‌رنامه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌وه بوو ده‌ستوور بخرێته ده‌نگدانه‌وه، “به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستووریان هه‌ر له‌بیر کردووه”.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ناکرێت له دانیشته‌كانی په‌رله‌ماندا ته‌پڵلێدان و هاتوهاوار بکرێت، “ئه‌مه بێهێزیی خۆیان پیشان ده‌دات، ده‌بێت به لۆژیكی بچین بۆ پرسه‌کان و ده‌رئه‌نجامی زۆر باشتره له‌م ته‌پڵلێدانه، كه له ساڵی 2009 ده‌ستی پێ‌کرد، چی لێ كه‌وته‌وه، تا ئێستا دووباره بكرێته‌وه؟