نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ شنگال داگرتنی ئاڵا لە سەر بارەگای گرووپه‌ چه‌كداره‌كان دەستیپێدەکات

له‌ شنگال داگرتنی ئاڵا لە سەر بارەگای گرووپه‌ چه‌كداره‌كان دەستیپێدەکات

له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاندووه‌: له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ئاڵای هه‌ریه‌ك له‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال (یه‌په‌شه‌) و هێزه‌كانی ئێزدخان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌هێندرێنه‌ خواره‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ عەقید جەبار یاوەر بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسڵ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: تەنیا ئاڵای عێراق لە ناوچەکە ھەڵدەدرێت و ھەر لایەنەک ئاڵای خۆی دانەگرێت ئەوە ھێزە عێراقییەکان بارەگاکەیان دادەخەن و ئه‌و ئاڵایه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یان هه‌ڵیانداوه‌ ده‌هێندرێنه‌ خواره‌وه‌.

عەقید جەبار راشیگه‌یاندووه‌: ماوەی چەند رۆژێک دەرفەت درایە ئەو هێزانەی لەو ناوچانەن بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بکەن یا چەکەکانیان دابنێن.

شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژانی رابردوو به‌ ئاماده‌بوونی جینین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی‌ عێراق و حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ شنگال واژوو كرد

بەپەلە

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من) دەکات

بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *