نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ شاسوار عه‌بدولواحید تۆ پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانت دزیوه‌ ئه‌گه‌ر داهاتی وڵاتت لابێت چی ده‌كه‌ی

بۆ شاسوار عه‌بدولواحید تۆ پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانت دزیوه‌ ئه‌گه‌ر داهاتی وڵاتت لابێت چی ده‌كه‌ی

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە چەواشەكارییەی كە ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسانی پۆپۆلیست بۆ زیادكردنی نیگەرانییەكانی خەڵك لەبارەی مووچەوە دەستیان پێ كردووە، شاسوار عەبدولواحیدیش باسی لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كردووە.
لە بەرامبەردا زیاد كاكەڕەزا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی،راگەیاند: “دۆخی كوردستان وای لێهاتووه‌ هه‌رچی هه‌ڵده‌ستێت، خۆی لێ دەگۆڕێت و بیری دەچێتەوە خۆی كێیە و چییە؟ ئەمپیاوه‌ وەك دەڵێت ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی كوردستانی بده‌نێ گوایه‌ مووچه‌ ده‌دات، ئەو تەنیا داهاتی چاڤیلاندی لەبەر دەستدایە، كەچی مافی 10 هەزار خاوەن پشكی پڕۆژە گەشتیارییەكەی خواردووە.
جەختیشی كردەوە: “شاسوار عەبدولواحید هەر لەو پڕۆژەیەوە فاشیلیی خۆی نیشانی هەموان داوە و ئەو پارەیەی لە داهاتی پڕۆژەكەدا دەستی دەكەوێت، بە خاوەن پشكەكانی نادات كە خاوەن پشكەكانیش وەك ئەو بەپێی پشكەكانیان، خاوەنی پڕۆژەكەن، بۆیە ”ئەوە داهاتێكی كەمی بەدەستەوەیە ئاوا پێشێلی مافی خەڵك دەكات، ئەگەر داهاتی كوردستانی ڕادەست بكرێت چی ڕوودەدات؟”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *