مریەم ئەلبلوشی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەژی و لە ماڵەکەی 480 پـشیلە و 12 سەگی هەیە و خزمەتیان دەکات.
هەرچەندە دراوسێـکانی سکاڵای زۆریان کردووە، بەڵام ئەو هەر لەسەر بەخێوکردنی ئەو ئاژەڵانە بەردەوامە، دەڵێت زۆر لە مرۆڤ باشترن و مانگانە نزیکەی 7800 دۆلاریان بۆ خەرج دەکات لە کڕینی خۆراک و پـێداویستی شتن و بردنیان بۆ ڤێتێرنەری. دەشڵێت 17 پـشیلەیان کوێرن و گرنگیـیەکی تایبەتی بەوانە دەدات.