شۆفێری تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزی باشماخ به‌هۆی قۆرخكردنی كاره‌كان له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆشتووه‌وه، تووشی كێشه بوون و رێ نادرێت كاری رۆژانه‌ی خۆیان له گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و باره‌كانی تر بكه‌ن.
له مه‌رزی باشماخ تا ئێسته چه‌ندان كێشه‌ی و گه‌نده‌ڵی له كاری هاورده‌كردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه و پێشتریش ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسیان له‌وه‌كردووه له مه‌رزه‌كه ته‌واوی داهات و گومركه‌كان قۆرخكراون و شه‌وانه به‌رپرسه‌كان چه‌ندان ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
سیروان سه‌رحه‌د، خاوه‌نی بارهه‌ڵگر له مه‌رزی باشماخ،ده‌ڵێ، زیاتر له 450 بارهه‌ڵگری به‌راد له مه‌رزه‌كه‌دا هه‌یه كه‌سه‌ر به گرووپی ناو حزبێكی دیار كراون و ته‌واوی باره‌كان به‌وان ده‌درێت و به‌بێ پشكنین و گومرك باره‌كانیان ده‌هێندرێته‌ناوه‌وه، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه سه‌ردانی چه‌ندان به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و جێگری وه‌زیری ناوخۆیان كردووه، به‌ڵام نه‌یان توانیوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و 450 هێڵه پێیان ده‌گوترێت تایبه‌ت و رۆژانه دووجار باریان پێده‌درێت، بارهه‌ڵگره‌كانیان ته‌نكه‌ری هاورده و هه‌نارده‌ی به‌نزین و نه‌وتی لێ ده‌به‌ستن هیچ كاتیش نه‌ده‌پشكێنرێن، نه گومرك ده‌كرێن.