چه‌كدارانی په‌كه‌كه له گونده سنوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی سه‌رانه و گومرگ له قاچاخچییه‌كان و هه‌ر قاچاخچییه‌ك ده‌ڵێ، باره‌كه‌مان زیاتر بێت په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
ڕێباز كه‌ریم كه هاووڵاتییه‌كه و خۆی چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئێرانی كردووه و مریشك و قه‌ل و قازی هێناوه، ڕاگه‌یاند، له سنووری ئاوكورتێ و عیسایان و سه‌فره و زه‌روون، په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووری بازگه‌ی كاتی و باره‌گای نهێنییان هه‌یه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له دیوی ئێرانه‌وه بار بهێنێت گومرگی لێوه‌رده‌گرن.
زیاتر گوتی، جاری‌وا هه‌یه ژماره‌یه‌ك قه‌ل و قاز و مریشك ده‌هێنین، خۆت نازانی ژماره‌ی چه‌نده، كاتێك ئه‌وان پێت ده‌ڵێن چه‌نده‌ت پێیه ئه‌گه‌ر ژماره‌كه كه‌م بڵێی ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر بێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
ئێسته له‌و سنوورانه‌ی ئێرانه‌وه ئاژه‌ڵی ورد و گه‌وره و په‌له‌وه‌ر، به‌نزین و نه‌وت هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ڕێبین پێی وایه په‌كه‌كه گوێ به هیچ نادات، ته‌نانه‌ت گوتی، ئه‌گه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ریشت پێبێت به‌س گومرگ بده‌ی كێشه‌یان نییه و ڕێگه‌ت پێ ده‌ده‌ن داخڵی ده‌كه‌ن.