ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێگه‌ی نوسراوێكی فه‌رمییه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات ڕاوێژ كارێكی به قبوڵخاص وه‌ربگیردرێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.
به‌پێ ئه‌و نوسراوه‌ی به‌رده‌ستی ماڵپه‌ڕی چركه كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردووه، داوا ده‌كات ڕاوێژكارێكی به‌ناوی(فواد ئه‌حمه‌د سلێمان)به قبوڵخاس له زانكۆ وه‌ربگیردرێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.
ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیانی دكتۆرایه، یاسایی نیه فه‌رمان به‌ری پله تایبه‌ت له كاتی وه‌زیفه‌كه‌یدا ناتوانێت بخوێنێت.