نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هێشتا دەرفەت ماوە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو ستەمەی بەرامبەر پشكی كوردستان كراوە

مەسرور بارزانی: هێشتا دەرفەت ماوە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو ستەمەی بەرامبەر پشكی كوردستان كراوە

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە پشكی كوردستان لە بودجەی حكوومەتی فیدرالیی عێراق پاداشت نییە، بەڵكوو مافێكی خۆمانە و هێشتا دەرفەت ماوە ئەو ستەمە ڕاست بكرێتەوە كە لە پشكی هەرێمی كوردستاندا كراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە زنجیرە تویتێكدا رای گەیاند: ”پشکی کوردستان لە بودجەی حکوومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکوو مافێکی خۆمانە“.

ڕوونیشی كردەوە: “پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لەسەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بەپێی دەستور“.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردۆتەوە كە ”ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا“.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شۆڤێنییەكانی پەرلەمانی عێراق بەبێ ڕەچاوكردنی ویستی نوێنەرانی كورد، پڕۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی عێراقیان تێپەڕاند و لە ئەنجامیشدا ٣٢٠ ملیار دینارەكەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان بڕی.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *