نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / رۆژنامەی واشنتن پۆست: میلیشیاکانی سەر بە ئێران زانیاری کۆدەکەنەوە لەسەر ئەو عێراقییانەی کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا کار دەکەن

رۆژنامەی واشنتن پۆست: میلیشیاکانی سەر بە ئێران زانیاری کۆدەکەنەوە لەسەر ئەو عێراقییانەی کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا کار دەکەن

مڵملانێکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەسەر خاکی عێراق بەردەوامە لە ئێستادا لە ڕێگای میلیشاکانی حەشدی شەعبی ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری دەدات لە بارەی ئەو عێراقیانەی کە لەگەڵ ئەمریکیەکان کار دەکەن.

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە پاش کردنە ئامانجی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو لەگەڵ زیادبوونی هێرشی ئەو گرووپانە بۆ سەر کاروانی هاوکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە “داعش”  ئەمریکا زانیاری تایبەتی وەرگێڕە عێراقییەکان کە لەگەڵیان کار دەکەن رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد بە مەبەستی گواستنەوە و هاتوچۆیان لەنێو ئەو وڵاتە بێ رێگری.

هەروەها واشنتۆن پۆست راشیگەیاندووە  کە ئێران هەوڵدەدا زانیارییە کەسیەکان وەک ناو و ناونیشان و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەوانەی لەگەڵ ئەمریکیەکان کاردەکەن وەربگرن ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی سەدان عێراقی کە ماوەیەکی دوورودرێژە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا کار دەکەن بەتایبەتی وەرگێڕەکان.

رۆژنامەکە لە بەرپرسانی عێراقی گواستەوە و رایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران دزەیان کردووەتە نێو بەشێکی گەورەی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، بگرە هەندێ لەو زانیارییانە کەتوونەتە دەستی ئەو میلیشیانە کە چەکیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و فەرمانبەرە خۆجێیەکان هەڵگرتووە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *