نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / کەتائیبی سەیدولشوهەدا: مەرجی ئێمە تەنیا سەروەریی عێراقە

کەتائیبی سەیدولشوهەدا: مەرجی ئێمە تەنیا سەروەریی عێراقە

ئەبو ئالا وەلائی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە هێزەکانی “بەرەی مقاوەمە” لە کاتی گفتوگۆکانی ڕێکخستنی چەک و چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانی، هیچ داواکارییەکی تایبەت یان سیاسییان پێشکەش نەکردوە. وەلائی ڕایگەیاندوە کە لەم وێستگە گرنگەدا، هیچ بەرژەوەندییەک پێش بەرژەوەندیی گشتی عێراق نەخراوە و تەنیا مەبەستیان پاراستنی وڵات بوە.

باسی لەوەشکردوە، خەمی سەرەکی هێزەکانی مقاوەمە، پاراستنی سەربەخۆیی و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ڕاسپاردەیی و دەستێوەردانێکی دەرەکییە لە بڕیارە نیشتمانییەکانی عێراقدا. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم پرەنسیپانە شایەنی قوربانیدانن و پێش هەمو ئیعتیبارێک دەکەون، چونکە ئامانجی کۆتایی ئەوەیە کە عێراق ببێتە خاوەنی ڕاستەقینەی بڕیارەکانی خۆی و چیتر پاشکۆ نەبێت.

ئەبو ئالا وەلائی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وتی، “مافی شەهیدانی مقاوەمە و جەنگاوەرانە کە شانازی بکەن، چونکە هەڵوێستەکان لە کاتی وێستگە گەورەکاندا تاقی دەکرێنەوە و ئێمەش لە پێناو سەروەریی عێراقدا هەمو داواکارییەکی سیاسی و کەسیمان وەلا ناوە”.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *