مامۆستایانی ئاینی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته په‌كه‌كه بچنه باكور خه‌بات بكه‌ن و شوێنی ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان نییه. ده‌ڵێن ئه‌وان كه له هه‌رێم خه‌ریكی سه‌رانه وه‌رگرتن و بۆمبه‌كانیان به پێشمه‌رگه ده‌ته‌قێته‌وه، ئاشكرایه پشێوی دروست ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.
فاخیر شه‌قڵاوه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره،ڕاگه‌یاند، ده‌بێت كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كتر بگرن و كوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ك خه‌بات له سنووری جیۆگرافیای خۆیدا بكات و تا ئه‌وكاته‌ی پشت به‌خوا كوردستان ده‌بێت به یه‌ك پارچه، ئێسته ده‌بێت هێزه‌كانی تری پارچه‌كانی تری كوردستان شانازی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكه‌ن و ڕێز له هه‌موو بنه‌ماكانی یاسا و قه‌واره‌ی كوردستان بگرن.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه ناوچه‌یه‌كی فراوان چۆڵ كراوه، هاووڵاتییان ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له دوژمنه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین په‌كه‌كه كارێك بكات هاووڵاتییان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، ڕۆڵه‌ی كورد با چیتر خوێنی نه‌ڕژێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه یاسای به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌یاسا ده‌یه‌وێت سنوور كۆنتڕۆڵ بكات، ده‌بێ په‌كه‌كه ڕێز له یاسای پێشمه‌رگه بگرن، پێشمه‌رگه ڕۆڵه‌ی كورده و پێویسته په‌كه‌كه بڕۆن له خاكی خۆیاندا خه‌باتی خۆیان بكه‌ن و پشت به‌خوا وه‌ك باشوری كوردستان به ئاواتی خۆیان بگه‌ن، گه‌ل و حكوومه‌تی باشووری كوردستان زۆر باوه‌شكراوه‌ن بۆ هه‌موو لێقه‌وماوێك، ده‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌یان دڵسۆزییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك نه‌قۆزنه‌وه دۆخی باشوری كوردستان تێك بچێت.