ئه‌مینداری حزبێكی عێراقی داوا له په‌كه‌كه ده‌كات واز له په‌لاماردان بهێنێ و بیانوو نه‌داته ده‌ست توركیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان بكاته ئامانج و به سه‌رسوڕمانه‌وه له بێده‌نگی حكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌ڕوانێ.
محه‌مه‌د خالیدی ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌یارقی خێری عێراقی،راگه‌یاند، ئێمه نیگه‌رانین به هێرش و په‌لاماری په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كردنه ئامانجی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رێمێكی ئارامه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین چیتر دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز نه‌كات و ئه‌و هه‌رێمه جێبهێڵێ بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو به ده‌ستی توركیاوه نه‌دات بۆ بۆردمانكردنی هه‌رێمی كوردستان.
“هه‌رێمی كوردستان هێشتا له عێراق جیا نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌ركی پاراستنی سنووره‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی تر له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقه كه هێزی ده‌ره‌كی لێ دوور بخاته‌وه”. محه‌مه‌د خالیدی وای گوت.
ئه‌مینداری حزبی به‌یارقی خێر به سه‌رسوڕمانه‌وه دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌بوو حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌ركی یاسایی و ده‌ستووری خۆی جێبه‌جێ بكردایه له ده‌ركردنی په‌كه‌كه و بیانووی نه‌هێشتایه بۆ تۆپبارانی كودستان، نازانین بۆچی خۆی له‌و ئه‌ركه‌ی ده‌دزێته‌وه.