پەکەکە پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ریی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و هیچ كردارێك ئه‌نجام نه‌دات کە زیانی هه‌بێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێستا کوردستان لە قه‌یراندایە، لەو بارەیەوە محەمەد وه‌تمان، سیاسه‌تمه‌دار، ، ڕایگه‌یاند: “ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له ڕابردووش هه‌بوون، ئەوە كاره‌ساته و كارێكی خه‌راپه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌م دۆخه‌دا كوردستان له قه‌یراندایه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی میوانن و ئه‌وانه‌یشی خاوەن ماڵن دەبێ هه‌وڵ بده‌ن پارێزگاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كه‌ن كارێكی وا نه‌كه‌ن ئه‌م هه‌رێمه تووشی كێشه ببێت، چونكه هه‌موو كێشه‌یه‌ك به قازانجی دوژمنانه و به زیانی خۆمانه”.
وه‌تمان ده‌ڵێ: “په‌كه‌كه خۆی به میوان نازانێت و له به‌شێكی كوردستان شاره‌وانیی داناوه و ئه‌و كردارانه زیان به ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه باكووری كوردستانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “هێرشكردنه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان و، هه‌ركرده‌یه‌كی تێكده‌رانه له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌نێكی سیاسییەوە بێت و له هه‌رێمی كوردستان بیكات، زیان به هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و سوودی بۆ دوژمن هه‌یه، ده‌بێت سه‌روه‌ریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان