نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمانکێ دەکات رایدەگەیەنێ “پشتگیریی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر”.

راگەیەندراوەکە هاتووە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەکات”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران کازمی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان “بۆ بنبڕکردنی تیرۆریزم”.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هاوسۆزی خۆی بۆ خێزانی قوربانیانی هێرشەکە دەردەبڕێت

لای خۆەوە کێیل بڕاون، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشانەی دوێنێ دەکات کە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دژی بەرپرسە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق ئەنجامی دا”.

گوتیشی: “ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیاندا بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، هەروەها دڵگرانی و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە هێرشەکاندا کوژران یان بریندار بوون”

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *