گروپه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی هه‌موو كاڵاكانی به‌قاچاخ ئاودیوی كوردستان ده‌كه‌ن دوایه‌مینیان سه‌روپێییه له مه‌زی په‌روێز خانه‌وه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی ده‌كات.
عه‌لی حمه ساڵح ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، له ڕێگه‌ی مه‌رزی باشماخه‌وه سه‌روپێ به قاچاخ هاورده‌ی كوردستان كراوه.
هه‌روه‌ها عه‌لی حمه ساڵح ده‌ڵێ،کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە!! دوایەمین شت سەروپێیە!!
لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!!
بیرکەوە! یەکێ ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ ، کە کەس نازانێت ھی چی و ھی کەیە، بکاتە خواردنی خەڵک!!! دەست بۆچی نابات!!