نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارەگای بارزانی: داستانی پردێ داستانی پاراستنی قەوارەی کوردستانە

بارەگای بارزانی: داستانی پردێ داستانی پاراستنی قەوارەی کوردستانە

ئەمڕۆ سێشەممە بارەگای بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “فەیسبووك” وتەیەكی لەبارەی داستانی پردێ بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم داستانە، داستانی پاراستنی قەوارەی کوردستانە.

لە وتەكەدا هاتووە “ئەمڕۆ سێ ساڵ بە سەر “داستانی پردێ”دا تێدەپەڕێت، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە بە هیمەتی بەرز و فیداکارییەوە توانی پلانی لەناوچوونی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان پووچەڵ بکاتەوە”.

دەشڵێ “بەرگریی کەموێنەی پێشمەرگە و زەبر وەشاندنی لە پەلاماردەران، نەك هەر هاوكێشەی سەربازی، بەڵكو هاوكێشە سیاسییەكەشی گۆڕی، پێشمەرگە دووپاتی کردەوە کە هەر قەڵغانە پتەوەکەی پاراستنی کوردستانە”.

بارەگای بارزانی لە كۆتاییشدا نووسیویەتی “لەم یادە پڕ شانازییەدا، سڵاو لە خۆڕاگری و خۆنەچەماندنی پێشمەرگە قارەمانەکان، دروود بۆ گیانی شەهیدانی ئەو نەبەردییە مەزنە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *