جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی شه‌ڕی پردێ ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌موومان شانازیی به ئه‌و رۆژه مێژووییه بكه‌ین كه چۆن پێشمه‌رگه توانی سوپا و تانكه هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانیان تێكبشكێنن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،ڕاگه‌یاند، شه‌ڕی پردێ یه‌كێكه له شه‌ڕه هه‌ره گه‌وره‌كان له مێژووی شۆڕشی گه‌له‌كه‌مان، داگیركه‌رانی كورد له‌و كاته‌دا ده‌یانویست ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتبوون له باری به‌رن، له‌و رۆژه‌دا روویان كردبووه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خۆڕاگرانه شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان كرد و سوپا و حه‌شدیان شكاند.
زیاتر گوتی، له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌كان توانییان چه‌ندان تانكی گه‌وره و ئه‌برامزه‌كان كه پێشكه‌وتووترین تانكه تێكبشكێنن و داستانێكی گه‌وره تۆمار بكه‌ن، ئه‌و شه‌ڕه ته‌رازووی له مه‌یدانی شه‌ڕدا گۆڕی، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه سوپا هه‌یبوو تێكچوو و تێكشكێنرا، چونكه نه‌یانتوانی پێشڕه‌ویی بكه‌ن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا شانازی به شه‌ڕی پردێوه ده‌كات و ده‌ڵێ: یه‌كێكه له‌و شه‌ڕانه‌ی ده‌بێت هه‌موومان شانازیی پێوه بكه‌ین، توانرا ئه‌و هێزانه بشكێنرێن و ئه‌و نیازه گڵاوه‌ی كه هه‌یانبوو نه‌یه‌ته دی.
له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، دوای تێپه‌ڕینی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری گرووپێكی یه‌كێتی، میلیشیا و جاشه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ره‌و پردێ و هه‌ولێر چوون، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، شكستیان به پیلانه گه‌وره ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كه هێنا و كوردستانیان پاراست، بۆیه ئه‌م ڕۆژه له مێژووی كورددا به داستانی پردێ ناوی نرا.