نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پرسیارێك دەكرێت و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵام دەداتەوە..

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پرسیارێك دەكرێت و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵام دەداتەوە..

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی پرسیارێك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بەراوردكردنی بە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، لە میانی پێشكەشكردنی وتارێك لە مەراسیمی كردنەوەی جووت سایدی گۆپاڵ – رۆڤیا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەندێكجار پرسیارێك لەبارەی مووچە زۆر دێتە پێشەوە و دەڵێن، حكوومەت چۆن دەتوانێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بكات بەڵام مووچە لە كاتی خۆی نادرێت؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، “حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرچی پێ كرابێت بۆ دابینكردنی مووچە كەمتەرخەمی نەكردووە و ناشیكات”.

جەختیشی كردەوە كە چەندین جار ئاماژەی بەوە داوە، داهاتی هەرێمی كوردستان بەهۆی پەتای كۆرۆنا و تێكچوونی باری ئابووریی جیهانی كەمی كردووە و ئەم كێشانە كاریگەرییەكی زۆر خراپیان كردۆتە سەر دۆخی ئابووریی كوردستانیش. گوتیشی: “ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردی ئەوەیە كە خەرجییەكانی حكوومەتی بۆ كەمترین ئاست كەم كردەوە، لە هەمان كاتدا خەبات بۆ ئەوە دەكات كە داهاتی ناوخۆیی زیاد بكات”.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پێویستی زانی، “ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە هاووڵاتیانمان چاوەڕێن حكوومەت پڕۆژەی خزمەتگوزاریشیان پێشكەش بكات. خزمەتكردن تەنیا پێدانی مووچە نییە. خەڵك داوای ئاو و كارەبا و نەخۆشخانە و قوتابخانە و خزمەتگوزاری لە هەموو كەرتەكان دەكەن، بۆیە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانە دیسان بۆ خزمەتكردنی هەموو هاووڵاتییانە بە مووچەخۆر و مووچەنەخۆر. ئەوانەشی كە مووچەیان نییە هەقیان لەسەر حكوومەتە خزمەت بكرێن”.

بەپەلە

بەپەلە.. بەبڕیارى مەسرور بارزانى ئەم کەسانە دادەمەزرێن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *