سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت”.
ئـەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نووسیویەتی: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت”.
دوای 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لە 20/10/2017 حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بە تانك و زرێپۆش، لە سنووری پردێ ھێرشیان بۆسەر ھەولێر دەستپێكرد، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و ھێرشەكەیان تێكشكاند.