رێبوار تاڵەبانی رای گەیاند كە دۆخی كەركووك دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر هەمیشە نایاسایی و نادەستوورییە و داوای لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، قسەكانی لەبارەی كەركووكەوە بكاتە كردار.
ڕێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك،ڕاگه‌یاند: “له دواى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رەوە، هه‌ر شتێك له شارى كه‌ركووك ڕوویدابێت نایاسایى و ناده‌ستوورییه، چونكه كه‌ركووك له‌ژێر داگیركارى دایه، هه‌ر كه‌سێك كارێك بکات و یاسایى نه‌بێت ئێمه سزاى ده‌دین و داواى یاسایى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه با نه‌زانن ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه فه‌رزكردنى واقعى هێزه به‌سه‌ر شارى كه‌ركووك دروستیان كردووه.”.
گوتیشى: “ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا له شارى كه‌ركووك هه‌یه، ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت ئه‌م شاره له‌م ژێرده‌ستییه ڕزگار بكرێت، چونكه 16ى ئۆكتۆبه‌ر پیلانێكى ئیقلیمى بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “یه‌كێتى له‌دواى سێ ساڵ له خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر،دەبێ یه‌كێتى هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ. ئێستا سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیش تێگه‌یشتوون ئه‌م بارودۆخه‌ى كه‌ركوووك ته‌عریبه، ئه‌وان قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت قسه‌كانیان بكه‌ن به كردار”.